رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە کۆی 502 کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو لە ئۆپەراسیۆنێکی نوێدا بۆ سەر رێکخراوەکانی "تاوانکاریی" کە لە 50 پارێزگا بەڕێوەچوو لە رۆژێکدا 400یان دەستگیرکراون.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2022، سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بەناوی "سیلیندر" راگەیاند.
سلێمان سۆیڵو ئاشکرایکرد، ئۆپەراسیۆنەکە هاوکات بووە لە 50 پارێزگای تورکیا بەهاوئاهەنگیی نێوان هۆبەی قاچاخچیەتی و تاوانی رێکخراو، لە دژی رێکخراوەکانی تاوانکاری بەڕێوەچوو.
بە گوتەی سولەیمان سۆیلو، 155 کەسیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە چەک دەستگیرکردووە. بەشێکیان لە رێگەی" هەڕەشە و ترس و تۆقاندنەوە سەرانەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە. هەمان گرووپ لە رێگەی رفاندن و کوشتن و هەڕەشەوە دەستیان بەسەر ژمارەیەک هۆتێل و باڵەخانەدا گرتبوو."
باسی لەوەش کرد کە سەردەستەی 38 گرووپی مافیایی لەنێو دەستگیرکراوەکاندان و ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ دەستگیرکردنی 102 داواکراوی دیکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ