تورکیا
دەستگیرکردنی چەند کەسێك بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەیە و پەیوەندیی بە بابەتەکەوە نییە
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی خزمەت سەر بە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 66 دادوەر دەرکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، لە ئەنجامی کار و بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MIT) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی، لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو گومانلێکراوانە دەستیپێکرد کە دەرکەوتووە ئەندامی گرووپی فەتحوڵڵا گولەنن و کاریگەرییان هەبووە لە دەرکردنی بڕیاری یاسایی لە دادگەکان.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە رێکخراوەییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 66 دادوەر دەرکرا.
دوای دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنیان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی دژەتیرۆر، تاوەکو ئێستا 23 کەسیان دەستگیرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ