رووداو دیجیتاڵ
جێفری فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و داوای لێکرا روونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی سوپاسالاری ئەمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەریی خۆسەر بدات.
سەردانەکەی مارک میللی، سوپاسالاری ئەمریکا لە رێککەوتی 4ی ئاداری 2023 بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەریی خۆسەر، تورکیای نیگەران کرد. بۆیە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەنقەرە بانگهێشتکرد.
بەگوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، داوا لە فلەیک کراوە روونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی مارک میللی، سوپاسالاری تورکیا بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بەرێوەبەریی خۆسەر (لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا) بدات.
دەیڤ باتلەر، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە ژەنەراڵ مارک میللی سەردانی باکووری سووریای کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمریکییەکان و یەکە سەربازییەکان کۆببێتەوە. هەروەها زانیاریی نوێی لەبارەی ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعش وەرگرت و هێزەکانی بەسەرکردەوە و هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی ناو کەمپی هۆلی بۆ وڵاتەکانیان هەڵسەنگاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ