رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەنێرێت و دەڵێت: "لەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێکتان لێناکرێت."
ئەمڕۆ شەممە، 14.12.2024، رۆژنامەڤانێک لە ڤیدیۆیەکدا لەبارەی کوردەوە پرسیار لە ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت: "بەڕێز ئەحمەد شەرع، چی دەڵێیت و پەیامت چییە بۆ سوورییەکان، بۆ کورد و هاوبەشانی نیشتمانیی سووریا؟"
ئەحمەد شەرع لە وەڵامدا دەڵێت: "کورد بەشێکن لە نیشتمان، وەکو ئێمە ستەمێکی زۆریان لێکراوە، لە سووریای داهاتوودا هاوبەشی سەرەکی دەبن و لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت."
ئەحمەد شەرع دەڵێت: "سوپاس بۆ خوا بە لادانی رژێم ئەو ستەمە نەما کە لێمان دەکرا، پشت بەخوا، سووریای داهاتوو کورد تێیدا هاوبەشی سەرەکیی دەبێت، لە ئەمڕۆ بەدواوە دەروازەیەک و مێژوویەکی نوێ لە سووریا دەستپێدەکات."
ئەو رۆژنامەڤانە لەبارەی ئاوارەکانی عەفرینەوە پرسیار لە ئەحمەد شەرع دەکات، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: "هەوڵدەدەین ئاوارەکان عەفرین بگەڕێنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ