رووداو دیجیتاڵ
گرووپە چەکدارەکانی پارێزگای سوەیدا رێگرییان لە کاروانێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەسەڵاتی دەستەی تەحریری شام کرد و نەیانهێشت بچنە ناو شاری سوێداوە.
حیکمەت حەجەری، شێخی درووزییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1.1.2025 رایگەیاند، چەکدانان پەیوەستە بە دابینکردنی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.
حەجەری دەڵێت: "چەکەکانمان رادەست ناکەین تاوەکو دەوڵەت، دەستوور و حکومەت پێکدەهێندرێن. سیستمی نانەوەندی (لامەرکەزی) گونجاوترین سیستمە بۆ سووریا."
درووزییەکان نزیکەی 4٪ـی دانیشتووانی سووریا پێکدەهێنن و پارێزگای سوەیدا چەقی ناوچەکەیانە. ئەوان موسوڵمانن و خاوەن مەزهەبێکی تایبەتی خۆیانن کە بە تائیفەی موەحدین ناسراون.
بەپێی زانیارییەکان، چوونی ئەو کاروانە سەربازییەکە بۆ سوەیدا، بەبێ هاوئاهەنگیی پێشوەختە بووە لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ