رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) رایگەیاند، رێککەوتنیان کردووە، شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەلەب بچنە دەرەوە". بەڵام تاوەکو ئێستا هەسەدە هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، 03-12-2024، سەرچاوەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە گوێرەی رێککەوتنەکە، شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ژمارەیەک لە خێزانەکانیان لە گەڕەکەکانی حەلەب دەچنە دەرەوە".
سەرچاوەکەی هەتەشە ئاماژەی بەوەشکرد: "نزیکەی 50 پاس بۆ شەڕڤانانی هەسەدە لە نێو حەلەب ئامادە کراون".
زۆرینەی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب کوردن، پێشووتر لەو ناوچانە شەڕڤانانی هەسەدە دەسەڵاتدار بوون.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدە ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، کە شەڕڤانان حەلەب چۆڵ دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ