کرێملن: پووتین و پزیشکیان جەختیان لە پشتیوانیکردنی سووریا کردەوە

03-12-2024
کامیز شەدادی
سەرۆکی رووسیا و ئێران جەخت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا دەکەنەوە.
سەرۆکی رووسیا و ئێران جەخت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا دەکەنەوە.
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆشکی کرێملن رایدەگەیێنێت، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران تاوتوێی رەوشی سووریای کردووە. دەشڵێت، سەرۆکی هەردوو وڵاتەکە جەختیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا کردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران هەروەها باسیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیکردن لە چوارچێوەی گفتوگۆی ئەستانە بە بەشداریی تورکیا کردووە.
 
لە لایەکی دیکەوە، ئەکادیمیست، دیپلۆمات و پسپۆڕانی سەربازیی رووسیا لە دیبەیتێکدا باس لە لایەنی تێکدەری تورکیا لە ناوچەکە دەکەن و دروستبوونی گرژی سەربازیش بە دوور نازانن.
 
بۆریس دۆگڵۆڤ، پسپۆڕ و ئەکادیمستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "پسپۆڕانی رووسیا ئاماژە بەوە دەکەن، لە دۆخی ئەمڕۆدا هەوڵە سەربازییەکان بۆ ئارامکردنەوەی رەوشی سووریا زۆر کەمن، دەبێت سووریا هەنگاوی گەورە بنێت و ئۆتۆنۆمی کوردەکان قبووڵ بکات".
 
گریگۆری لوکیانۆڤ، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش لەو بارەیەوە دەڵێت، "رووسیا لە لایەک لە رووی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو ئێران و تورکیا لەسەر پرسەکە گفتوگۆ دەکات و لەلایەکی دیکەوە، بە فڕۆکەی جەنگی پشتیوانی لە سوپای سووریا دەکات".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، لە 27ـی ئەم مانگەوە، رەوشی سووریا ئاڵۆزتر بووە. ئەمەش دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی دەستیان بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا و بەتایبەتی پارێزگای حەلەب کرد.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی وڵاتەکە، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا 602 کەس کوژراون. لەنێویاندا، 299 چەکداری سەر بە هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان، 199 سەربازی سوپای سووریا و 104 کەسی سڤیل هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە. وێنە: AFP

مەزڵووم عەبدی: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا رەنگە ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دەرگە بەڕووی بەهێزبوونەوەی چەکدارانی داعش دا دەکاتەوە. هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوخۆ لە سووریا دەدات.