عێراق
پردی محەممەد باقر سەدر لە پارێزگەی بەسرە، لەکاتی ئاهەنگگێڕانی شەوی سەری ساڵ. وێنە: Hussein Faleh- AFP
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری برینداربووانی رووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 143 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق گوتی، لە شەوی سەری ساڵدا 143 کەس بە یاری ئاگرین بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، 40 کەسی دیکەش بە گوللـە برینداربوون و هەندێک لەوان براونەتە یەکەی چاودێریی چڕ بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەگوتەی دکتۆر سەیف بەدر، 230 کەسی دیکە بە رووداوی هاتووچۆ و 178 کەسی دیکەش بە رووداوی دیکە لە عێراق بریندار بوون.
ئامارەکەی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ