لیژنەی دارایی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

24-02-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
تاوەکو هەمواری یاسای بودجە تەواو دەکرێت، حکومەتی عێراق مانگانە بەردەوام دەبێت لە ناردنی 618 ملیار دینار
تاوەکو هەمواری یاسای بودجە تەواو دەکرێت، حکومەتی عێراق مانگانە بەردەوام دەبێت لە ناردنی 618 ملیار دینار
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندکراوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە هاوشێوەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق بدات، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندکراوە مووچەی فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنی بکات.
 
ئەمەی سەرەوە قسەی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی داراییە کاتێک رووداو پرسیاری لێکرد لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی و چارەنووسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. 
 
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "حکومەتی ناوەندی مانگانە مووچە بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی دەنێرێت، بەهەمان شێوەی مووچەخۆرانی حکومەتی ناوەندی. دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا بکات و، خۆی بگونجێنێت و پەلە بکات لە جێبەجێکردن و بەدەمەوەچوونی سەرجەم رێنماییەکان و ئەو پێداویستییانەی داوا دەکرێن بۆ بەجێگەیاندنی پرۆسەی بەنیشتمانیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە پەسندکراوەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراقەوە." 
 
تاوەکو ئەو کاتەی هەمواری یاسای بودجە تەواو دەکرێت، حکومەتی عێراق مانگانە بەردەوام دەبێت لە ناردنی 618 ملیار دینار وەک پشکی هەرێمی کوردستان. لەبارەی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانیش، لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و لە سبەیەوە دەست بە کۆبوونەوە و رێکارەکان دەکات. 
 
سۆزان مەنسوور، گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "میکانیزمێکیان دۆزیەوە کە مانگانە 618 ملیار دینار بنێرن بۆ هەرێمی کورستان و بەشەکەی دیکەی بە داهاتی نێوخۆی کوردستان دابینبکرێت تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەشبکرێت. ئەم میکانیزمە کاتییە، ئەگەر هەردوولا پابەند بن، پێمانوایە رەنگە کەمێک کات بخایەنێت، بەڵام ئیدی فەرمانبەر لەکاتی خۆیدا وەک هەر فەرمانبەرێکی عێراقی مووچەی خۆی وەردەگرێت." 
 
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی بکرێت لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیارەکە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.