پلاندانانی عێراق: تاوەکو هەموو خێزانەکان تۆمار نەکرێن، سەرژمێری بەردەوام دەبێ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دجیتاڵ 
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری کۆتایی نایەت تاوەکو سەرجەم ماڵ و خێزانەکان لە تەواوی پارێزگاکان تۆمار نەکرێن.
 
ئەمڕۆ قۆناخی سێیەمی سەرژمێری کۆتایی دێت و قۆناخی چوارەم تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێ.
 
لە لایەکی دیکە، کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، چەند کاژێرێک لەبەردەم بژمێرەکان ماوە بۆ ئەوەی ناو و زانیارییە خێزانیەکانتان تۆمار بکەن، بۆیە لە ماڵەکانتان بێمننەوە".
 
کارزان مەنتک داوا دەکات، "هەموو هاونیشتمانیان پابەندی رێنماییەکانی قەدەخەی هاتووچۆ بن، تاوەکو ئەم قۆناخە بەباشی کۆتایی بێت".
 
گوتیشی، "تاوەکو ئێستا، بەهیچ شێوەیەک کاتی تۆمارکردنی خێزانەکان درێژ نەکراوەتەوە".
 
هاوکات، سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، دەردەکەوێت تۆمارکردنی خێزانەکان کەی تەواو دەبێت، گوتیشی، ''ئەگەر ئێمە و دەستەی ئاماری عێراق، کارەکانی سەرژمێریمان تاوەکو 12:00ـی شەو بەڕێژەی 100٪ تەواو نەکرد، رێکدەکەوین کە چۆن تەواوی بکەین".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە