رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، دامەزراندن لە کەرتی فڕۆکەوانی رادەگەیێنێت و بەڕێوەبەری راگەیاندنەکەی دەڵێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق پێویستی بە شارەزایانی ئەم بوارانە هەیە بۆ دامەزراندن:
- ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەوانی
- مۆڵەتی کارمەندانی فڕۆکەوانی
- دەسەڵاتی فڕۆکەکان
- فڕۆکەوانی
- پزیشکی فڕۆکەوانی
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-11-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی فڕۆکەوانی و جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی پێشکێشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن راگەیاندووە.
بەگوتەی بەڕێوەبەرەکە، پسپۆرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن. هەرکەسێک ئەزموون و کارامەیی هەیە، پێویستە لێهاتوویی خۆی و بڕوانامەی ئەزموون و راهێنانەکانی پێشکێش بکات.
دەرگای پێشکێشکردن لە دوێنێوە کراوەتەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. دامەزراندنەکەش بە گرێبەستە.
جیهاد دیوان، دەڵێت، مووچەکان بەگوێرەی پسپۆری و کارامەیی ئەو کەسانە دەبن کە وەردەگیرێن، ئەوەش دوای ئەوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا دەکرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی ئەم لینکەی بۆ پێشکێشکردنی داواکاری بڵاوکردووەتەوە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ