ئاوات شێخ جەناب لەبارەی 700 ملیارەکە: هیچ رێگرییەک نییە بۆ ناردنی

18-10-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
نیشانەکردن مووچە شاندی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمین جار هەردوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ماوەی چوار کاژێر لەسەر پرسی مووچە و چەند بابەتێکی دیکە کۆبوونەوە و لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەوە وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیچ رێگرییەکمان نەبینی."
 
ئاوات شێخ جەناب لەدوای کۆبوونەوەکەیان جەختیکردەوە لە هاوهەڵوێستی هەردوولایان لەسەر کێشەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا رێککەوتن کراوە هەرێمی کوردستان بودجەیەکی پلاندارێژراوی هەبێت. هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان گوتی، رەنگە هەندێک مادەکانی یاسای بودجەی گشتی گۆڕانکاری تێدا بکرێت. 
 
یەکەمین جارە هەردوو وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەتەنیشت یەکەوە دەبینێرن. شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نەوتی، نانەوتی، دەروازە سنورییەکان، ژمارەی مووچەخۆران، کرێی دەرهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت و هەرچی گلەیی کە هەیانە خستیان بەردەم لیژنەکە و وەزیری دارایی عێراق.
 
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی مێژووی گرنگ بوو، یەکەم جارە لیژنەی دارایی رادەسپێردێت، بۆ بابەتێکی گرنگ و هەستیار کە چەندین ساڵە دواخراوە، ئەمرۆ لیژنەی دارایی زانیاری زۆری وەرگرت کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو راپۆرتەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەین، دیارترین ئەو شتانەی پێی گەیشتین ئەوەیە کە هاوئاهەنگی باش دەبێت لەنێوان ئێمەو حکومەتی هەرێم ئەوەی کە پەیوەندی بەناردنی موچەشەوە هەیە، ئەوەی کە پەیوەندی بە خەرجکردنی موچەوە هەیە، ئەمرۆ یەکێکە لە بابەتە هەرە سەرکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەرگریکردنە لە قوتی خەڵک لە هەرێمی کوردستان بێت یاخود لە ناوەند، بۆیە گرنگی زۆری هەیە، رێکەوتین کە پێدانی مووچە لە رێگەی ئەو بانکانەوە دابین بکرێت کە باوەرپێکراو و سەر بە بانکی ناوەندین و دواتر لەلایەن ئەو بانکانەوە بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. 
 
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە زیاتر پێداگرییان لەسەر دوو داواکاریی کرد، یەکەمیان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێنەوە، دووەمیان، جیاکردنەوەی مووچە لە خەرجی راستەقینە، سەبارەت با ناردنی 700 ملیارەکە وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت، "هیچ رێگرییەکمان لەو بارەیەوە نەبینی." 
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هاوڕا و هاوهەڵوێست بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەیکجاری چارەسەر بکرێت، چارەسەکان ئەگەر بە شێوەی یاسایی بێت بەپێی یاسای بودجە، یان جۆرێک لە چارەسەرکردن کە لە ئینفاق فعلی(خەرجی راستەقینە) جیابکرێتەوە، "دەتوانم بڵێم لەسەر ئەمە کۆدەنگیمان هەبوو لە هەموو لایەکەوە، بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکەش هیچ رێگرییەکمان نەبینی یان هیچ جۆرە ویستێکمان لەلای وەزیری دارایی عیراق نەبینی لەسەر ئەو بابەتە."
   
ئەگەر رێکەوتنی کۆتایی بکرێت تاوەکو ئەوکاتە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە مانگە هەر بەپێی ئەو یاسایە دەبێت عێراق 775 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران بنێرێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.