رووداو دیجیتاڵ
رووداو بە پشتبەستن بە ئاماری نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارێزگەکان بڵاودەکاتەوە.
کاژێر 07:00ـی بەیانی ناوەندەکانی دەنگدان بە رووی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکاندا کرانەوە و کاژێر 06:00ـی ئێوارە دەنگدان کۆتاییهات و بنکەکان داخران.
بە گوێرەی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە هەر یەک لە پارێزگەکان، رێژەی بەشداریکردن بەم شێوەیەی خوارە بووە:
دیالە: 78٪
واست: 74٪
دیوانیە: 77٪
بەسرە: 71٪
کەربەلا: 66٪
نەجەف: 68٪
نەینەوا: 75٪
زیقار: 72٪
بابل: 69.7٪
میسان: 67٪
سەڵاحەدین: 76٪
کەرکووک: 70.2٪
زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان لەو دەنگدانە تایبەتەدا هەیە کە پێکدێن لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان. ژمارەی ئەو ئاوارانەی مافی دەنگدانیان هەیە 48 هەزار و 260 کەسە و ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانیان 35ـە.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، نزیکەی 500 کەس لە وڵاتە جیاجیاکان چاودێریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، لەنێویاندا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا.
بڕیارە 18ـی کانوونى یەکەم دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى 15 پارێزگاى عێراق بکرێت، کە یەکەمجارە لەدواى 10 ساڵ لە 14 پارێزگا و یەکەمجاریشە لە دواى 18 ساڵ لە کەرکووک دەکرێت.
دوای تەواوبوونی دەنگدان، سندووق و میمۆرییەکان لە لایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە دەگوازرێنەوە بۆ بارەگەی سەرەکیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا بۆ فڕین نالەباربوو، ئەوا لە ژێر پاراستنی کاروانی سەربازی و ئەمنی، دەگوازرێنەوە، ئەمە بە گوێرەی لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کە قسەی بۆ میدیای فەرمیی وڵات کردووە.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ