شیعە گلەیی لە کورد و سوننە دەکەن لەوەی 'هەڵوێستیان تووند نییە لە پشتگیریی غەززە'

14-10-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق لەسەر گامارۆی سەر غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل کرا
کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق لەسەر گامارۆی سەر غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل کرا
نیشانەکردن غەززە حەماس و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق لە سەر گەمارۆی غەززە و هێرشی ئیسرائیل کۆبووەوە. شیعە کە لە هەمووان زیاتر پشتیوانیی حەماس و غەززە دەکەن، زیاتر پەرۆشیی خۆیان نیشاندا و گوتیان سوننە و کورد خەمساردن لە دژایەتیی ئیسرائیل و پشتگیریکردن لە حەماس و، داوای هەڵویستێکی یەکگرتوو دەکەن. 
 
دەستەی سەرۆکایەتی، دوو کاژێر چاوەڕێیان کرد تاوەکو رێژەی یاسایی تەواوبوو بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق لەسەر گامارۆی سەر غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل وەک لە کارنامەکەدا هاتبوو.
 
حەیدەر متێری، سەرۆکی فراکیسۆنی ئیشراق کانوون دەڵێت ''داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەین، بەشدارییەکی کارا بکات و بە هەڵوێستێکی یەکگرتووەوە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکانی یەکێتیی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی لە رێکخراوی هاوئاهەنگیی ئیسلامی داوای هەڵویستێکی یەکگرتوو بکات. لەسەر حکومەتی عێراقیش پێویستە هاوکاری مرۆیی پێشکەشی گەلی فەلەستین بکات، هەروەها جوڵەی دیپلۆماسی بەپەلە دەستپێبکات لەسەر ئاستی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی و نێودەڵەتی لەسەر ئەو پرسە.''
 
سوننە رەتی دەکەنەوە هەڵویستیان بەرامبەر ئیسرائیل و هێرشەکانی لاوازبێت، لەنێو لایەنە کوردستانییەکانیشدا جگە لە حیزبە ئیسلامییەکان، ئەوانی دیکە خۆیان بەدوور گرت لە قسەکردن لەسەر شەڕی ئیسرائیل و حەماس.
 
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت "لە رووی هاوکاریی مرۆییەوە عێراق دەتوانێت هاوکاریان بێت، دووەمیش ئیدانەکردنی ئەم حاڵەتەی هەیە، خاڵکی دیکە ئەوەیە لە رێگەی وڵاتانی عەرەبی و گوشارخستنە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت، ناکرێت ئەو دۆسیەیە نزیکەی 70 ساڵە بەردەوامە و لەم سەر خاکە خوێن دەڕژێت.'' 
 
نهال شەمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سەروەری دەڵێت 'بە پێچەوانەوە هەڵوێستی سەرجەم هێزە سوننییەکان بەهێز بووە، بۆ ئەوەش چەندین خۆپیشاندانی گەورە کراون لە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا، لە مزگەوتەکان، لە ئەبو حەنیفەی نوعمان، لە یەرمووک، لە عامرییە و لە هەموو ناوچەکانمان، لە هەموو مزگەتەکانمان لە کەرخ و رەسافە هەڵوێستی شەرفەمەندانە هەبوون.''  
 
جگە لەو خۆپشاندانانەی هەندێک حیزب و لایەن بۆ پشتیوانی غەززە دەیکەن، بەشێوەیەکی فەرمی حکومەتی عێراق دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاری کردووە تاوەکو بیگەیەننە کەرتی غەززە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.