هاووڵاتییانی مەدینە سەدری بەغدا رێگەنادەن بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەکەیان بکرێت

11-11-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
شەقامی مەدینە سەدر لە بەغدا
شەقامی مەدینە سەدر لە بەغدا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە هەفتەیەکە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە. بەڵام لە مەدینە سەدری بەغدا هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن و تەنانەت پۆستەری بەربژێرانیش نابینرێن.
 
سەید عەبدولڕەزاق کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەشداری کردووە ئەم جارە بڕیاریداوە خۆی لەو پرۆسەیە بەدوور بگرێت، بەشداری نەکردنی موقتەدا سەدریش بە هۆکاری سەرەکی بەشدارینەکردنی دەزانێت و دەڵێت، "ناوەڵا، نە خۆم بەشداری دەکەم نە خێزانەکەم ناچینە هەڵبژاردن، کەی بینیمان کارێک کرا بۆ گەلی عێراق بەتایبەتی مەدینە سەدری زوڵم لێکراو، لێرە زوڵم لێکراوتریش هەیە بڕۆنە ناوچەکانی مەعامل و شیشان کە بووە بە زبڵدان خەڵک بە پێ خواسی دەگەرێن بەخوا مردوون لە برسان." 
 
سەدرییەکان رێگە نادەن بەربژێری حزب و لایەنەکان پۆستەرەکانیان لە شەقامەکانی مەدینە سەدر دابنێن، ئەوانەشی دانراون دڕێندراون، لەهەر کەسێک دەپرسیت بۆچی بەشداری ناکەن؟ دەڵێت بۆ کێ و لەپێناو چی بەشداری هەڵبژاردن بکەم؟ 
 
رافد حەسەن، کاسبە لەو ناوچەیە و گوتی، "تەنانەت بانگەشەی هەڵبژاردنیش نییە، هەر بەربژێرێک دێت پۆستەرەکەی دادەنێت یەکسەر ئەی دڕێنن، چونکە ئەوەی بینیومانە هەر درۆ بووە چارەسەر نییە ئەم خەڵکە زوڵم لێکراوە." 
 
کەڕار محەمەد کاسبێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات کە "ئەم هەڵبژاردنەی باسی دەکەن تەنیا هەر ناوە، باوەڕکەن خۆیان کێکەیان تەواو کردووە و لەنێوان خۆیان دابەشیان کردووە و کۆتایی هاتووە، بۆیە بەشداری هەڵبژاردن ناکەم."
 
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداری دەدات لە لێکردنەوە و دڕاندنی پۆستەری بەربژێرەکان، هەر کەسێک ئەو کارە بکات رووبەری سزای یاسایی دەکرێتەوە. 
 
نبراس ئەبو سۆدە، تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، "ئێمە لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنداین حاڵەت هەبووە لەلایەن بەشی سکاڵاکردن دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە، هەر هاووڵاتییەک کاری دڕاندن و تێکدانی پۆستەرەکان بکات، رووبەڕووی دادگەی تاوانەکان دەکرێتەوە.  
 
رۆژی 18-12ـی ئەم ساڵ دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، 5915 کەس لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە خۆیان بەربژێر کردووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.