لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق راپۆرتێک لەبارەى بودجە دەداتە هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت

09-05-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن لیژنەی دارایی بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە رێگەى سەرۆکى پەرلەمانەوە راپۆرتێک دەداتە هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بۆ چارەسەکردنى تێبینییەکانى لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق.
 
خەلیل دۆسکى، ئەندامى لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، تاوەکو 10ـی ئایار لێژنەى دارایی، راپۆرتێکى بەرایی لەبارەى تێبینییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى عێراق ئامادە دەکات و دەیداتە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق تاوەکو بیداتە هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت.
 
خەلیل دۆسکى گوتى "ئەو راپۆرتە لەسەر داواى سەرۆکى پەرلەمان بووە، بۆ ئەوەى لەنێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت تێبینیەکانى سەر پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى چارەسەر بکرێن".
 
پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى عێراق بۆ ماوەى سێ ساڵە و قەبارەکەى زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، زۆرترین تێبینى لەلایەن پەرلەمانتارانى کورد و سوننەوە هەیە، کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان و پارێزگا سوننەنشینەکان.
 
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ سێیەم کۆبوونەوەی لەگەڵ تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لەبارەى ئەو تێبینیانەى لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى هەن، کرد.
 
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، لەدواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی، دەست بە نووسینەوەى راپۆرتەکە دەکەن.
 
پەرلەمانى عێراق لە 16ـى نیسانى 2023 خوێندنەوەى دووەمى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کرد، کە هەنگاوى پێش دەنگدان و پەسندکردنییەتى لە پەرلەمان.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو لەنێو لێژنەى دارایی، رێککەوتنى بەرایی هەیە، کە تاوەکو 15ـی ئایار گفتوگۆکردنى ئەو لیژنەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر بودجە کۆتایی بێت و، بڕیارە هەفتەى داهاتوو هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لەسەر هەمان پرس کۆببێتەوە.
 
هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە سەرجەم ئەو لایەنانە پێکھاتووە، کە حکومەتى ئێستایان پێکهێناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی 'مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' پێش هەڵدانیان بەرەو ئیسرائیل

"موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دوو هێرشی دیکە بۆ سەر ئیسرائیل رادەگەیێنێت

وێڕای زیادبوونی مەترسیی کاردانەوە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق رایانگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێنی باشووری ئیسرائیل