تۆمارکردن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دەستیپێکرد، 326 پارت و 64 هاوپەیمانێتی تۆمارکراو هەن

15-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەرگاى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کرایەوە. ئێستا 326 پارت و هاوپەیمانێتیى تۆمارکراو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ى نیسانى 2025، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى تۆمارکردنەکەى کردەوە کە تاوەکو 4ى ئایار بەردەوام دەبێت.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئەو تۆمارکردنە لە رێگەى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان دەبێت و داواکارى ئەو لایەنە سیاسیانە وەردەگیرێت کە خواستى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە، دەبێت ئەو لایەنانە سەردانى فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ تەواوکردنى هەموو پێویستییەکان".
 
ئەو هەنگاوە بۆ ئامادەکارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقە، کە بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ بکرێت.
 
جومانە غەلاى راگەیاند: "ئێستا 326 پارت لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون، 310یان کاران و 16ى دیکەیان هەڵوەشێنراونەتەوە یان چالاکییەکانیان وەستاون، هەروەها 68 هاوپەیمانێتى تۆمارکراو هەن، کە دووانیان لە هەرێمى کوردستانن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە شەقامێکی بەغدا کە بەرزیی پلەی گەرما نیشان دەدات. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نمەباران و لە رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینە و لە ژمارەیەک پارێزگای عێراقیش پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی