رووداو دیجیتاڵ
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کۆدەبێتەوە و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق کۆبووەتەوە و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
هەروەها چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو ناوچانەی گرنگن لەگەڵ پارێزگا سنوورییەکان تاوتوێکراون، کە گرنگی و کاریگەریان بەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە هەیە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و پلانی چۆنیەتی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی عێراقدا، لەگەڵ بەردەوامیدان بە راوەدوونانی شانە تیرۆریستییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ