رووداو دیجیتاڵ
پێنج ژن لە بەغدا دەستگیرکران، کاتێک دەیانویست منداڵێکی تەمەن 7 رۆژ بە 80 هەزار دۆلار بفرۆشن.
ئەو ژنانە لەلایەن یەکەیەکى لیواى سێى پۆلیسی فیدراڵی و بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنى تاوانى رێکخراوى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکران.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکی پۆلیس فیدراڵى، هێزەکانیان بەدواداچوونیان بۆ جموجووڵى ئەو پێنج ژنە کردووە و، لە ناوچەى کەڕادەى ناوەندى بەغدا دەستگیرکراون.
دەستگیرکراوەکان رەوانەى لایەنى پەیوەنداریدار کراون بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.
یاسای بنبڕکردنى بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراق سزاى ئەو تاوانەى دیاریکردووە، بەجۆرێک هەر کەسێک بازرگانی بە منداڵى ساواوە بکات، سزاکەى دەگاتە بەندکردنى تاهەتایی.
بەگوێرەى ئامارەى ناوەندى ستراتیژی بۆ مافى مرۆڤ لە عێراق، ئەم ساڵ 158 دۆسیەى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لاى هێزە ئەمنییەکان تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ