بۆچی بەشێکی لایەنە شیعەکان ئامادەنین بچنە ژێرباری نرخی نوێی نەوتی کوردستان؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانی عێراق سبەی (سێشەممە) خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری ماددەی 12ـی یاسای بودجە دەکات، کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی هەموارەکە 16 دۆلار وەکو تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە، بەڵام بۆ دیاریکردنی نرخی کۆتایی، لیژنەیەکی راوێژکاری بڕیاری لێ دەدات.
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت "عێراق نرخەکەی گەیاندووەتە 16 دۆلار، کە من پێموایە عێراقییەکان بە ئاسانی وەریناگرن. ئەمە ئەگەر لە یاسای بودجەی 2025 چەسپا کە نرخی بەرمیلێک بە 16 دۆلارە کێشەکەمان چارەسەر ناکات، چونکە تائێستا کۆمپانیاکانی نەوت کە لایەنی سێیەمن لەم نێوەندەدا، رەزامەندییان لەسەر ئەم نرخە دەرنەبڕیوە."
 
هەرچەندە ئێستا پەرلەمانتاران تەنیا باسی بۆچوونی جیاواز دەکەن و ناکۆکیی قوڵ لەسەر هەمواری یاساکە نابینن، بەڵام بەشێکی شیعەکان ئامادەنین بەئاسانی بچنە ژێرباری ئەو نرخە نوێیە و ترسی ئەوەیان هەیە؛ ژمارەى کۆتایی، کە لیژنەیێکى راوێژکارى دیاری دەکات، ئەگەری هەیە بگاتە 24 بۆ 25 دۆلار.
 
رەعد دەهلەکی، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد "من، پێموایە ناکۆکیێکی زۆر گەورە لەسەر ئەمە نییە، لەوانەیە ناکۆکی لەسەر بۆچوونەکان هەبێت، بەڵام ئەمە واناکات پرسەکە خراپ بکات، پێموایە هەمواری یاساکە بەبێ کێشە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا تێدەپەڕێت." 
 
بەپێی بڕگەی یەکەمی هەمووارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات، یانیش رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی بکات.
 
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان لە 25-3-2023ـەوە راگیراوە، زیانەکانی بەنزیکەی 20 ملیار دۆلار دەخەمڵینرێت، ئەگەر ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنەوە رێگر بەتایبەتی ئەگەر لایەنە شیعەکان هاوکار و هاوئاهەنگبن لە زوو تێپەراندنی لە پەرلەمانی عێراق، سەرەتای ساڵی داهاتوو ساڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەبێت. 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی 'مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' پێش هەڵدانیان بەرەو ئیسرائیل

"موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دوو هێرشی دیکە بۆ سەر ئیسرائیل رادەگەیێنێت

وێڕای زیادبوونی مەترسیی کاردانەوە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق رایانگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێنی باشووری ئیسرائیل