ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری؛ ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە سەرووی 45 ملیۆن کەس

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەى ئامارى بەرایی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان، ژمارەى دانیشتووانى عێراق و هەرێمى کوردستان 45 ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە. 
 
ئەو 45 ملیۆن کەسە لە چوارچێوەى زیاتر لە 7 ملیۆن خێزاندان، کە 11.33%ـی سەرۆکى خێزانەکان ژنن، رەگەزى مێ نزیکەى 1% لە رەگەزی نێر کەمترە.
 
هاووڵاتییانی تەمەن 15 بۆ 60 ساڵ، زۆرینەى دانیشووان پێکدەهێنن کە لە زیاتر لە هەشت ملیۆن خانوو و یەکەى نیشتەجێبوون دا دەژین.
     
ئەمڕۆ (دووشەممە، 25-11-2024) محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەڤانیدا ئەنجامى بەرایی سەرژمێرى گشتیی دانیشتووانى هەرێمی کوردستان و عێراقی بڵاوکردەوە.
 
عێراق 45 ملیۆن کەسى تێپەڕاند
 
بەگوێرەى ئەنجامەکە، ژمارەى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسە، ئەو ژمارەیە بیانییەکان و پەنابەرانیش دەگرێتەوە. 
 
شارنشین لە عێراق 70.3% و گوندنشین 29.7%ـی تێکڕاى ژمارەى دانیشتووانن. 
 
بەراورد بە ساڵى 2009 کە ژمارەى دانیشتووان 31 ملیۆن و 664 هەزار بوو، رێژەى ساڵانەى گەشەى دانیشتووان گەیشتووەتە 3%.
 

زیاتر لە حەوت ملیۆن خێزان  
 
بەگوێرەى ئەنجامى بەرایی سەرژمێری، لە عێراق و هەرێمی کوردستان 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان هەن، تێکڕای ژمارەى ئەندامانى خێزان 5.3 کەسە.
 
ژمارەى رەگەزى نێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەسە، کە دەکاتە 50.1%ـی کۆی ژمارەى دانیشتووان.
 
ژمارەى رەگەزى مێ 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەسە، کە دەکاتە 49.8%ـى کۆی ژمارەى دانیشتووان.
 
ئەو خێزانانەى ژنان سەرۆکیانن 11.33%ـی هەموو خێزانەکان پێکدەهێنن، لەکاتێکدا پیاوان سەرۆکایەتیی 88.67%ـی خێزانەکان دەکەن.
 

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، دەستەى ئامارى عێراق رێوشوێنەکانى دیکە بۆ کۆکردنەوەى زانیاریی تەندروستى، دیمۆگرافى، لەدایکبووان، مردووان و خاوەن پێداویستیی تایبەت کۆدەکاتەوە بۆ ئامادەکردنى ئامارى کۆتایی بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.
 
ئەو کەسانەى لە عێراق و هەرێمى کوردستان تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، 36.1%ـى تێکڕاى ژمارەى دانیشتووانن؛ تەمەنى 15 بۆ 65 ساڵ 60.2%ـی هەموو ژمارەى دانیشتووانن
 
تەمەنى 65 بەرەو سەرەوە 3.7% پێکدەهێنن.
 
هەشت ملیۆن خانوو 
 
بەگوێرەى ئامارى بەرایی سەرژمێرى، هەشت ملیۆن و 37 هەزار و 221 خانوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەن. کە 92.1%ـیان خانووى نیشتەجێبوونن، 6.6% شوقە، 0.4% خانووى گڵ و 0.9%ـیان لە جۆرى دیکەن.
    
  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی 'مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' پێش هەڵدانیان بەرەو ئیسرائیل

"موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دوو هێرشی دیکە بۆ سەر ئیسرائیل رادەگەیێنێت

وێڕای زیادبوونی مەترسیی کاردانەوە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق رایانگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێنی باشووری ئیسرائیل