وەزارەتی پەروەردەی عێراق: خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت

05-05-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەدەی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کاتێکی نادیار خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.
 
حەیدەر فارووق، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئایاری 2021 رایگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە داوا لە سەرپەرشتیارانی پەروەدەیی دەکات سەرپەرشتیی قوتابخانە و مامۆستایان بکەن بۆئەوەی خشتەی ئەلیکترۆنیی وانەکان  ئامادەبکەن".
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە "لە روونکردنەوەی پرسیاری قوتابیان لەسەر وانەکان، پشت بە وێبسایتەکان ببەسترێت".
 
حەیدەر فارووق داوای لە عێراقییەکان کردووە، باشتر بەشداری ئەو شێوازە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندن، چونکە لەوکاتەدا دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بوو، وەزارەت چەندین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەنێو قوتابیان تۆمارکرد.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە 04-05-2021 راسپاردەکانی لیژنەی باڵای تەندروستیی پەسندکرد کە داوایکردبوو خێرا خوێندنی راستەوخۆ لە قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکان رابگیرێت و بکرێتە ئەلیکترۆنی، تەنیا قۆناخەکانی کۆتایی کۆلێژەکانی پزیشکی و پزیشکی ددان و پەرستاری نەبێت کە هەفتەی دوو رۆژ بە ئامادەبوون لە هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن.
 
بڕیارەکە لەکاتێکدایە، تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشاندایە.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 40 هەزار و 115 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدران و دەرکەوت 5 هەزار و 813 کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون.
 
تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 91 هەزار و 954 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 979 هەزار و 41 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 89.7%ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 97 هەزار و 273 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 538 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان. 15 هەزار و 640 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى لەگەڵ کۆریاى باشوور واژۆ کرد

وەزارەتى بەرگریى عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لە کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆ کرد، بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمان، یەکەمجارە دواى ساڵی 1991 عێراق ئەو جۆرە مووشەکە بکڕێت.