پەروەردەی عێراق: ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی گۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەکانیان نییە

24-04-2024
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن وەزارەتی پەروەردەی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی یەکێک لە پارێزگاکان دەڵێت، ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکانیان هەیە، بەڵام وەزیری پەروەردەی عێراق دەڵێت، ئەوە کاری ئەنجوومەنەکان نییە. 

محەممەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی 24ی نیسانی 2024 بە رووداوی راگەیاند، پۆستی بەڕێوەبەرانی پەروەردە و تەندروستی لە پارێزگاکان فیدراڵییە، بۆ پارێزگاکان دانەبەزیوە، دەبێت وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە بڕیاری لەبارەوە بدەن.

رۆژی 23ی نیسانی 2024 ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق، نووسراوی فەرمی بۆ هەموو ئەنجوومەنی پارێزگاکان ناردووە و دەڵێت، بەگوێرەی یاسا، "دامەزراندن و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا نییە، تەنیا لە پسپۆری وەزیری پەروەردە و رەزامەندی سەرۆکوەزیرانە".

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە کەسێکی یاساییە، رەخنە لە رەهایی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە دەگرێت و دەڵێت: "ئەنجوومەن، دەسەڵاتی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردە و تەندروستی هەیە؛ بەڵام دەبێت سێ ناو وەک بەربژێر بۆ وەزیر بەرزبکاتەوە، تاوەکو  یەکێکیان هەڵبژێرێت."

رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای واست، بە زۆرینەی رەهای ئەندامانی، عەدنان سەیادی، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دۆسیەکەی رەوانەی سەرۆکایەتیی وەزیران، دادگە و دەستەی دەستپاکی کرد. یاریدەدەرەکەشی راسپارد بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پەروەردە رایی بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

سوودانی داوای بەدواداچوون بۆ داننان بە زانکۆیەکی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.