گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێرى بۆ رووداو: بڕیارى کۆتایی لەبارەى قەدەخەى هاتووچۆ نەدراوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان راگەیاند: بڕیارى کۆتایی لەبارەى هەڵگرتنى قەدەخەى هاتووچۆى تایبەت بە سەرژمێرى نەدراوە و کاژێر 10:00ى شەو دوا بڕیار دەدرێت.
 
ميقداد ميرى، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "تاوەکو ئێستا بڕیارى کۆتایی لەبارەى هەڵگرتنى قەدەخەى هاتووچۆى تایبەت بە سەرژمێرى یان بەردەوامى نەدراوە و ئەو پرسە پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنەکانى وەزارەتى پلاندانان."
 
بەر لە دەستپێکردنى سەرژمێرى، لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێرى گشتیى دانیشتووان بڕیاریدا قەدەخەى هاتووچۆ بۆ ئەو سەرژمێرییە لە کاژێر 12:00ى شەوى  19 لەسەر 20 دەستپێبکات و کاژێر 12:00ى شەوى 21 لەسەر 22ى تشرینى دووەم کۆتایی بێت و ئەو بڕیارە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتەوە.
 
ميقداد ميرى گوتى: "دواى کاژێر 10:00ی ئەمشەو بڕیارى کۆتایی لە بارەى قەدەخەى هاتووچۆ دەدرێت" .
 
 بۆ یەکەمجار لە دواى 37 ساڵ سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە دەکرێت، رۆژانى 20 و 21ـى تشرینى دووەم بۆ تۆمارکردنى خێزانەکانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە