رووداو دیجیتاڵ
پەروەردەى بەسرە بڕیاریدا تاوەکو کاتێکى نادیار دەوامکردن رابگرن و هۆکارەکەى بۆ "دەستدرێژکردنە سەر" بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن خۆپێشاندەران گەڕاندەوە کە فەرمانبەرى هەمان بەڕێوەبەرایەتی بوون. وەزارەتى پەروەردەی عێراقیش دەڵێت: "قسەمان لەگەڵ خۆپێشاندەران کردووە بۆ پاڵپشتیکردنیان."
5ى ئادارى 2023، بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى بەسرە لە راگەیێنداوێکدا ئاشکرایکرد کە دەوامکردنیان بۆ کاتێکى نادیار راگرتووە، بەهۆى "دەستدرێژیکردنە سەر" بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن ژمارەیەک لە خۆپێشاندەرانەوە و ئەو دەوام راگرتنە لە 6ى ئادارەوە دەبێت.
ئەو بڕیارەى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى بەسرە هاوکات بوو لەگەڵ خۆپێشاندانى بەشێک لە فەرمانبەرانى سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە لە سنوورى پارێزگاى بەسرە کە چەندین داواکارییان هەبوو، سەرەکیترینیان وەرگرتنى پارچە زەوى بوو.
رۆژی 5ی ئادارى 2023، سەید کەریم، گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "وەزیرى پەروەردە پەیوەندى بە نوێنەرى خۆپێشاندەرانەوە کردووە و پاڵپشتى داواکارییەکانی کردوون، بەڵام جێبەجێکردنى لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردەدا نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ