لە ئێران ساڵانە 27 هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا گیان لەدەستدەدەن

29-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پیسبوونی کەشوهەوا تاران ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی پاراستنی ژینگە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ساڵانە 27 هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی کەشوهەواوە گیان لەدەستدەدەن.
 
سومەیە رەفیعی، سەرۆکی لیژنەی پاراستنی ژینگە لە پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی، 29-9-2023، لە تاران گوتی، هەموو بەرپرسان قسە لەسەر پیسبوونی کەشوهەوا دەکەن، بەڵام لە کاتی دیاریکردنی بودجەدا، بودجەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژینگە و پیسیی کەشوهەوا، لادەبرێت.
 
رەفیعی دەڵێت، ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا لەو وڵاتە "زۆر" بەرزبووەتەوە. بەپێی ئامارێک کە لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران وەریانگرتووە، ساڵانە 27 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
 
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی پاراستنی ژینگە لە پەرلەمانی ئێران، لە پلانی حەوتەمی گەشەپێدانی ئەو وڵاتەدا کە لە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت، بڕگەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەشوهەوا دیاریکراوە و هیوادارن لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان دەنگی پێبدرێت، تاوەکو بودجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تەرخان بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی شاندی ئێران لە رۆما لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە دەپارێزرێن. وێنە: AFP

راوێژکارێکی عەلی خامنەیی: شاندی ئێران لە رۆما لەسەر بنەمای 9 پرەنسیپ دانوستاندن دەکات

راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دەڵێت، شاندی دانوستاندنکاری ئێران بە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوسەنگ لە رۆمایە. دەشڵێت، شاندی وڵاتەکەیان لە سەر بنەمای 9 پرەنسیپ دانوستاندن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەکات.