لە تاران تەقینەوەیەک روویدا و حەوت کەس بریندار بوون

30-03-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی یەکشەممە تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.
 
بە گوێرەی زانیاری ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، تەقینەوەکە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی فەکوریاران لە ناوچەی دەرووسی تاران روویداوە.
 
ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان، چوار تیمی ئاگرکوژێنەوەیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە.
 
ئەو باڵەخانەیەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە، لە پێنج نهۆم و 45 یەکە پێکدێت.  
 
سەبارەت زیانەکانی تەقینەوەکە، ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاندووە، تەقینەوەکە هیچ ئاگرێکی لێنەکەوتووەتەوە، شەش بۆ حەوت یەکە زیانیان بەرکەوتووە و حەوت کەسیش بریندار بوون، بەڵام کەس گیانی لەدەست نەداوە.
 
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی گازەوە بووبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە