لە لوبنان بە یاسا رێگە بە چاندنی حەشیش دراوە

27-07-2020
نیشانەکردن لوبنان حەشیش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی، پەرلەمانی لوبنان بە یاسا رێگەی بە چاندنی حەشیش داوە، بەڵام جووتیارانی ئەو وڵاتە دەڵێن چاندنی ئەو ماددە هۆشبەرە خێرێکی ئەوتۆی نییە، چونکە هەناردە ناکرێت.
 
کێڵگەکانی حەشیش لە لوبنان زۆربەیان دەکەونە دۆڵی بیقاع، کە یەكێکە لە ناوچە هەرە گرنگەکانی لوبنان لە بواری کشتوکاڵدا، بەڵام وشکەساڵی و ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکان وایکردووە جووتیاران چاوەڕێی قازانج نەکەن.
 
جووتیارێکی ناوچەکە دەڵێت: "لێرە 500 بەشی جیاواز  بۆ هەموو خەڵکی گوندەکە هەن. هەرکەسێک لێرە نزیکەی 10 مەتری بەردەکەوێت بۆ ئەوەی بیکاتە کشتوکاڵ و بژێوی خۆی پێ دابینبکات". 
 
سەبارەت بە بڕیارەکەی پەرلەمان کە رێگەی بە چاندنی حەشیش داوە، ئەو جووتیارە گوتی: "حکومەت هات و گوتی چاندنی حەشیش یاساییە. راستییەکەی لەبەرئەوەنەبوو ئێمەیان خۆشدەوێت، بەڵکو ویستیان بەم جۆرە گیرفانی خۆیان پڕبکەن. ئەوان دەیانەوێت گیرفانیان پڕ بکەن. ئەوە هەموو شتێکە". 
 
خەڵکی ناوچەکە سەرەتا دڵخۆش بوون بە بڕیارەکە، بەڵام ئێستا دەبینین بەرهەمەکە هێندە قازانجی نییە تا بتوانن بژێویانی پێ دابین بکەن. 
 
ئەم بڕیارەی پەرلەمانی لوبنان لە مانگی نیساندا درا، کە وەک هەوڵێک سەیردەکرا بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵات.
هەرچەندە جووتیارەکان دەستیان بە چاندنی حەشیش کردووە، بەڵام حکومەت هێشتا دەستی بە جێبەجێکردنی بریارەکە نەکردووە  بۆ ئەوەی حەشیشەکە هەناردە بکرێت یان لە بواری دەرماندا بەکاربهێنرێت.
 
ئەنتۆنی هابشی، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان دەڵێت: "ئەمڕۆ، ئێمە ناتوانین لەوە زیاتر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوابخەین. ئێستا لوبنانییەکان رووبەڕووی قەیرانی گەورەی ئابووری بوونەتەوە. لەوانەیە ئەم بەرهەمە شتێکی باش بێت لە سێکتەری ئابوورییدا. دەکرێت ئەمە ببێتە رێگایەکی باش بۆ لوبنان ئەگەر بەباشی کاری پێبکرێت و سەرنجی وەبەرهێنانی دەرەوە رابکێشرێت. ئەو کاتە داهاتێکی باشی دەبێت بۆ لوبنان"
 
پێش پەسندکردنی بڕیارەکە، سەرچاوە راوێژکارییەکانی لوبنان داهاتی حەشیشی لوبنانیان بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵاند، بەڵام جێبەجێنەکردنی یاساکە وایکردووە جووتیاران نەتوانن بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە.
 
لوبنان ئێستا رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە و بێکاری و هەژاری تادێت زیاتر دەبێت، هاوکات دراوی لوبنانی نزیکەی %80ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی باشووری لوبنانە، لەدوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە، دووکەڵ لە ناوچەکە بەرزدەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئاگربەست بۆ جەنگی لوبنان زۆر نزیکە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت لە ئیتاڵیا، دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بۆ جەنگی لوبنان بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سەرجەم لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە زۆر نزیکن.