نەتەنیاهوو وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە؛ هۆکار چییە؟

05-11-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری لەلایەن نەتەنیاهووەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

رۆژی سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەتەنیاهوو وەزیری بەرگریی لەکارلاداوە و یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی وەزارەتی بەرگری راسپاردووە.

نووسینگەی نەتەنیاهوو دەڵێت، گیدون سعار بۆ بوونە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکراوە.

هۆکارەکەی چییە؟

لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی گالانت، نەتەنیاهوو دەڵێت، "ئەرکی من وەکو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و گەیشتنە بە سەرکەوتن. لە کاتی جەنگدا زیاتر لە هەموو کاتێک، متمانەی تەواو لەنێوان وەزیری بەرگری و سەرۆکوەزیران گرنگە. بەداخەوە، سەرەتا ئەو متمانەیەمان هەبوو و لە چەند مانگی سەرەتادا ژمارەیەک ئامانجمان بەدەستهێنا، بەڵام چەند مانگێکە ئەو متمانەیەی من و وەزیری بەرگری (یۆئاڤ گالانت) کەمبووەتەوە."

نەتەنیاهوو دەڵێت، "ژمارەیەک جیاوازیی جیدی لەنێوان من و گالانت دروستبوون؛ ئەو جیاوازییانە بە کردار و لە راگەیێندراوەکاندا دیاربوون. هەوڵم دا ئەو جیاوازییە نەهێڵم، بەڵام هەر فراوان دەبوون."

لەبارەی وەزیری نوێی بەرگریی ئیسرائیلەوە، نووسینگەی نەتەنیاهوو دەڵێت، "کاتز توانا و پابەندیی خۆی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وەکو وەزیری دەرەوە، وەزیری دارایی و وەزیری هەواڵگری بۆ پێنج ساڵ سەلماندووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."