رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی 21ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵ، نێچیرڤان بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەکات و پیرۆزباییان لێ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 31-05-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد.
لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سهركردايهتیی حیزبەکە، ئهندامان و جهماوهرى كۆمهڵى دادگهریی کردووە و هيواى سهركهوتنى بۆ خواستن.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، عهلى باپير، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سوپاس و پێزانينى خۆيان و كۆمهڵى دادگهريى كوردستانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و پهيوهندى و پيرۆزباييان دهربڕیوە.
کۆمەڵی داگەریی کوردستان لە 31-05-2001 دامەزراوە و لە خوولی دووەمی پەرلەمانەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کردووە. سەرەتا ناوی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو، بەڵام لە کۆنگرەی چوارەمیدا، ناوەکەی گۆڕی.
لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 109 هەزاردەنگی بەدەستهێنا، بەو رێژە دەنگەش کۆمەڵ بووە خاوەنی حەوت کورسی. لە دوایین هەڵبژاردنی عێراقیش کە لە 10ـی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، دەنگەکانیان بۆ نیو هێندە دابەزی و تەنیا یەک کورسییان بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ