رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆى باڵاى سەرخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق داواکردنی کارتى دەنگدان بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت: "دەنگدەر ئازادە لەوەى بەشداریى دەنگدان بکات یان نا."
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "کۆکردنەوە یان داواکردنى کارتى بایۆمەتریى دەنگدان لە دەنگدەران نایاساییە."
عیماد جەمیل گوتى: "دەنگدەر ئازادە لەوەى بەشداریى پرۆسەى دەنگدان بکات یان نا."
20ـى تشرینى یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت، یەکەم جارە بە سیستمى ئەلیکترۆنى و بە کارتى بایۆمەتری بکرێت کە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتى دەکات.
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق گوتى: "هیچ حیزبێک ناتوانیت بزانێت دەنگدەر دەنگى بە کام بەربژێر داوە."
دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 هاونیشتمانی لە هەرێمى کوردستان بایۆمەترییان بۆ چاپکراوە کە دەتوانن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەنگ بدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ