وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، وەزیرەکەی ئیتاڵیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
 
شاکۆ عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێ دەکرێت".
 
ئیتاڵیا لەنێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەندامە و هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات. شاکۆ عوسمان دەڵێت، "وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەسەر چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی دیکەش تاوتوێ دەکەن".
 
بەشێکی دیکە لە چالاکییەکانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، بەسەرکردنەوەی سەربازان و راوێژکارانی ئەو وڵاتە دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".