مامۆستایەک لەکاتی شاخەوانی لە چیای سەفین گیانی لەدەستدا

30-09-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی قەزای شەقڵاوە رایگەیاند، کاژێر شەشی بەیانیی ئەمڕۆ شاخەوانێک کە مامۆستا بووە و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی گرووپی شاخەوانیی شەمامک بووە لە چیای سەفین بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا؛ دەشڵێت: "تیمەکانی تەندروستیی شەقڵاوە و هاوڕێیەکانی لە تیمە شاخەوانییەکە زۆر بەزەحمەت تەرمەکەیان هێنایە خوارەوە."
 
رۆژی هەینی 30ـی ئەیلوولی 2022، موحسین قەسرۆکەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەیانیی ئەمڕۆ مامۆستا جەبار موحسین، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی گرووپی شاخەوانیی شەمامک دوای ئەوەی لە گوندی قەلاسنجەوە بەڕێ دەکەون بۆ سەر چیای شەمامک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. مامۆستا جەبار هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبوو و زۆربەی هەینییەکانیش بۆ شاخەوانی دەچووە شاخ و یەکێک بووە لەو کەسانەی چووەتە سەر زۆرێک لە شاخەکانی ناوچەکە."
 
موحسین قەسرۆکەیی گوتیشی: "دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستیی شەقڵاوە گەیشتنە بناری چیای سەفین و زۆریش بەپەرۆشەوە هەوڵیاندا و هەموو کارێکیان کرد بۆ ئەوەی هەناسەی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام گیانی لەدەستدا."
 
جەبار موحسین لەدایکبووی ساڵی 1963یە و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی نێو شاری هەولێر مامۆستا بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."