کوردستان
وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە و تیمێکی رزگارکردنی کۆچبەران پێشان دەدات لە دەریاچەی وان، لە باکووری کوردستان. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی 18ی ئەم مانگە، بەلەمێک کە لە لوبنانەوە بەڕێکەوتووە، لە نزیک یۆنان نقووم بووە و چارەنووسی پێنج کورد نادیارە.
بەگوتەی ئەوانەی ئاگایان لە رووداوەکە هەیە، بەلەمەکە 100 کۆچبەری هەڵگرتووە و دەرکەوتووە کە پێنج کەسیان کوردن.
ئەبوبەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو یەختە لە لوبنانەوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتووە، زیاتر لە 100 کۆچبەری هەڵگرتووە، پێش ئەوەی بگاتە یۆنان یەختەکە نقووم بووە، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەتەواوی نەزانراوە".
دەشڵێت، "بەڵام دەرکەوتووە 5 کورد لەنێو قوربانیەکاندان، چواریان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و ئەوەی دیکە خەڵکی باشوری کوردستانە، دانیشتووی قەڵادزێ بووە لەئیدارەی راپەڕین و تاوەکوئێستا بێ سەروشوێنە".
قادر حەمە، باوکی ئەو گەنجە تەمەن 18 ساڵەیە و بە رووداوی گوت، لە چوارشەممەی رابردووەوە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ کوڕەکەیان نەماوە و چاوەڕێن لە رێگەی قاچاخچیەکە هەواڵێکیان پێ بگات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ