پرسی بۆشایی ئەمنی نێوان هەولێر و نەینەوا بە راسپاردە دەدرێتە سوودانى

28-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راسپاردەکانى لیژنەى هاوبەشی و نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرسی ئاوارەکان رەوانەى فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت. یەکێک لە خاڵەکانى پرسی بۆشایی ئەمنییە لەگەڵ نەینەوا.

عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو راسپاردانەى لە لیژنەى هاوبەشى نێوان وەزارەتەکەى و هەرێمى کوردستان ئامادەکراوە، دوای ناردنى بۆ محەممەد شیاع سوودانى، رەوانەى فەرمانگەى یاسایی ئەنجوومەنى وەزیران کراوە بۆ ئەوەى بۆچوونی لەسەر وەربگیرێت.
 
ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران سەرۆکایەتیی ئەو لیژنەیە دەکات کە نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و چەند وەزارەت و دامەزراوەیەکى حکومەتى فیدراڵى تێیدایە. 12ی ئاب لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەى لە بەغدا کرد.
 
گرنگرترین راسپاردەکان بریتین لە چارنووسی رێککەوتنامەى شنگال، کرێى ئەو زەوییانەى کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانى لەسەر دروستکران.
 
عەلى جیهانگیر گوتى: "بەرپرسانى هەرێمى کوردستان داوایان کردووە کە رێککەوتنى شنگال کارا بکرێتەوە و پرسی بۆشایی ئەمنى نێوان هەولێر و نەینەوا چارەسەر بکرێت. بۆچوونى ئێمە وابووە کە ئەو ناوچانەى بۆشایی ئەمنى تێدایە، بە هاوبەشی لە نێوان پێشمەرگە و ئۆپەراسیۆنەکانى نەینەوا پڕ بکرێنەوە".
 
زیاتر لە 30 هەزار خێزانى ئاوارەى پارێزگاکانى عێراق لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانن، نزیکەى 100 هەزار کەسیان کوردی ئێزدین لە سنووری قەزای شنگال.
 
گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق راگەیاند: داواى وەزارەتەکەى ئەوە بووە کە رێگەیان پێبدرێت تیمەکانیان پەیوەندى بە ئاوارەکانەوە بکەن لە کەمپەکان لە بارەى پرسی گەڕاندنەوەیان.
 
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران لەکاتى گەڕانەوەى هەر خێزانێکى ئاوارە بۆ زێدى خۆى چوار ملیۆن دینار، تەباخ، بەفرگر و تەلەڤیزیۆنێک دەدات.
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.