تەرمی دوو گەنج لە زێی بچووک دۆزرایەوە

28-08-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن خنکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەینی تەرمی دوو گەنج لە رووباری زێی بچووک لە سنووری شارۆچکەی تەقتەق دۆزرانەوە کە یەکێکیان گەنجێکی کەرکووک بوو و دوای هەشت رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە. 
 
ئالان عادل، سەرپەرشتیاری تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمێکیان هی گەنجێک بوو بە ناوی محەممەد نەسرەدین کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی مەهناز لەسەر زێی بچووک خنکابوو. 
 
محەممەد خەڵکی گوندی کانی لێلەی سەر بە شارۆچکەی تەقتەق بووە و بە مەبەستی مەلەکردن چووبووە سەر زێی بچووک. دوای نزیکەی دوو کاژێر لە خنکانی تەرمەکەی لەلایەن تیمی غەواسی تەقتەق دۆزرایەوە. 
 
 

تەرمی دووەمیان هی گەنجێک بوو بەناوی ئیبراهیم زوبێر، بە گوتەی ئالان عادل، خەڵکی کەرکووک بووە و ماوەی هەشت رۆژە لە پارکی بۆگردی سەر بە شارۆچکەی ئاشتی لەسەر زێی بچووک خنکاوە. ئەمڕۆ تیمەکانی غەواسی تەقتەق توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.