کوردستان
سەردانی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بۆ كۆلێژی سه‌ربازیی دوو (زاخۆ). وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پێشمەرگە سەردانی کۆلێژی سەربازیی زاخۆی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆلێژەکە کۆبووەوە و رایگەیاند "ئێوه بنه‌ما و سەرچاوەی دروستكردنی لەشکرێکی یه‌كگرتووی نیشتمانین". داوایشی لێکردن کە زیاتر پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان بن و په‌ره به توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیان بده‌ن.
میران بەکر، لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 28ی شوباتی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ری سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فه‌ریق جه‌مال محەممەد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆک ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره و میره، كۆلێژی سه‌ربازیی دوو (زاخۆ)ی به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پاڵپشتی کۆلێژەکەن و "ئەوەی لە توانای وەزارەتی پێشمەرگە بێت بۆ ناوەندێکی وەها گرنگی ئەکادیمیی سەربازی درێخی ناکەین". ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لێرەوە دەردەچن، دەبنە بنه‌ما و داهاتووی دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی و سەردەمیانە، بۆیە ده‌بێت هه‌مووان له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه‌دا بن و گرنگی و په‌ره به توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانی قوتابیان بدەن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی له جێبه‌جێكردنی دیسپلینی سه‌ربازی بكه‌ن و ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزبكه‌نه‌وه".
لە وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەیدا، شۆڕش ئیسماعیل و شاندی یاوەری، فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی لە سنووری سحێلا بەسەرکردەوە و لە دیدارێکدا، مەترسییەکانی ئێستای داعش و جمجۆڵەکانی ئەم دواییەیان لەگەڵ بەرپرسانی میحوەرەکە گفتوگۆ کرد.
شۆڕش ئیسماعیل داوای لە پێشمەرگەکان کرد، "وەکو هەمیشە ئازایانە و لەخۆبردووانە لە سەنگەرەکانی پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵ بگێڕن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ