راوێژکارێکی سوودانی: لە 20 رۆژى داهاتوودا پرسی پۆستى پارێزگارى کەرکووک یەکلادەبێتەوە

26-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى تورکمانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لەبارەى پرسی پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی شارەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە. راوێژکارێکى سوودانییش دەڵێت، لە 20 رۆژى داهاتوودا پۆستى پارێزگار یەکلادەکرێتەوە.
 
ئەحمەد کۆپرلو، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "هەفتەى داهاتوو محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نوێنەرانى تورکمان لە ئەنجوومەنى پارێزگا کۆدەبێتەوە و تاوتوێى پرسی  پێکهێنانى حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دەکەن."
 
بەرەى تورکمانى یەکگرتوو لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا دوو کورسیی ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووکى بەدەستهێناوە، ئەحمەد کۆپرلو گوتى، "کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەبێت لەسەر دۆخى دانوستاندنەکان و رێککەوتن."
 
رۆژی پێنجشەممە 25ی تەممووزی 2024 سوودانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەى عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە.
 
سەلوا ئەحمەد، ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، سەرۆکوەزیران پێی راگەیاندوون لە ماوەیەکی نزیکدا بە جیا لەگەڵ فراکسیۆنەکانی کورد و تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە.
 
11ى تەممووز ئەنجوومەنى پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەى کرد، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەى 30 رۆژدا پارێزگار هەڵبژێردرێت.
 
تورهان موفتى، راوێژکارى سوودانى بە میدیای فەرمیى عێراقى راگەیاندووە، لە 20 رۆژى داهاتوودا پرسی پۆستى پارێزگارى کەرکووک یەکلادەبێتەوە.
 
یەکێک لە سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان ئەوەیە پۆستى پارێزگار لە نێوان کورد و عەرەب بە نۆرە بێت. بە گوتەى تورهان موفتى پێشبینی دەکرێت پۆستەکە بەو شێوەیە بەڕێوەببرێت، کە خاڵى گرنگ لە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی و نەرمى نواندن بۆ پۆستەکانى دیکە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.