نرخی تەماتە و خەیار 50% بەرزبووەتەوە

25-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن تەماتە خەیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە نێوەڕاستی ئەم مانگە، نرخی کیلۆیەک تەماتە زیاتر لە 500 دینار و کیلۆیەک خەیاریش 750 دینار بەرزبووەتەوە. بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر دەڵێت، هۆکارەکە نەمانی بەرهەمی نێوخۆ و هاوردەکردنییەتی.
 
تاوەکو نێوەڕاستی ئەم مانگە؛ کیلۆیەک خەیاری خۆماڵی بە 750 دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ کیلۆی بە هەزار و 500 دینارە؛ هاوکات کیلۆیەک تەماتە بە 500 بۆ 750 دینار دەفرۆشرا، ئێستا کیلۆیەک بە هەزار و 250 دینار بۆ هەزار و 500 دینارە.
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە و خەیار، هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر ئەمڕۆ (شەممە، 25-11-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەماتەی نێوخۆ نەماوە و هەشبێت خراپە و بەرەو لەنێوچوون دەچێت. ئەوەی لە بازاڕدا هەیە هاوردەی وڵاتانی تورکیا، سووریا و ئێرانە، بەشێکیش لە عێراقەوە دێت. ئێرانییەکە خراپە و نرخی هەرزانە."
 
بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هاوردەکردنی تەماتە باجی لەسەر لابراوە، بە ئامانجی ئەوەی نرخی لە بازاڕدا زیاتر بەرزنەبێتەوە.
 
هۆشیار جەلیل گوتیشی، خەیاری خۆماڵی نەماوە و تاوەکو ئێستاش باجی لەسەرە بۆ هاوردەکردن، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی بەرزیی نرخەکەیەتی؛ گوتیشی، "نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەهۆی نەمانی خەیاری نێوخۆوە باج لەسەر خەیاری هاوردە لاببەن؛ هەر کاتێک باج لابرا راستەوخۆ نرخی دادەبەزێت."
 
بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەشێکی بەرهەمی زستانەی جووتیاران پێگەیشتووە و زیاترە لە پێداویستیی نێوخۆیە و هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت، لەو بەرهەمانەش؛ کاهوو، کەلەرم، شێلم و قەڕنابیت.
 
لە وەرزی هاوین، کە وەرزی پێگەیشتنی زۆرترین بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێمی کورستانە، رۆژانە سەتان تۆن تەماتە و خەیاری نێوخۆ هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".