بڕیارێکی ئەوقاف نرخی عومرە لە هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە نوێترین بڕیاری دا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان پابەند دەکات، کە مامۆستایەکی ئایینی لەگەڵ خۆیان ببەن و خەرجییەکەشی لەسەر کۆمپانیاکان بێت. بەرپرسێکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە دەڵێت، ئەو بڕیارە نرخی عومرە بەرزدەکاتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، 22ی ئەم مانگە نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، وێنەیەکی نووسراوەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، کە تێیدا داوادەکات بۆ گەشتی عومرەی ئەم ساڵ 2024-2025 ناوی مامۆستایانی ئایینیان بۆ رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی وەک "مورشیدی ئایینی" بۆ رێنمایی ئایینی لەگەڵ کۆمپانیاکان گەشتی عومرە بکەن، بە گوێرەی ریزبەندی.
 
بە گوێرەی نووسراوەکە، تێچووی گەشتی مامۆستا ئاینییەکە لە ئەستۆی کۆمپانیاکان دەبێت و شاند ناکرێت.
لە نووسراوەکەدا چوار مەرجی سەرەکی بۆ ئەو مامۆستایانە دانراون:
 
1- ناونیشانی پێشنوێژ و وتارخوێن بێت.
2- خزمەتی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە وەزارەتی ئەوقاف.
3- باری جەستەی رێکوپێک بێت و پەککەوتە نەبێت.
4- گەشتی عومرەی وەک رێنیشاندەری ئایینی نەکردبێت.
 
رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 24-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان پابەندکردووە، کە دەبێت لەگەڵ گەشتەکانی عومرەیان مامۆستایەکی ئایینی لەگەڵ خۆیان ببەن. مامۆستاکەش لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت، نەک کۆمپانیاکە.
 
لە هەرێمی کوردستان نرخی عومرە بە فڕۆکە لەنێوان 700- 900 دۆلارە، بە رێگەی وشکانی 350 بۆ 475 دۆلارە.
 
بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، خەرجی گەشتەکەش دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە، ئەوەش وادەکات نرخی گەشتی عومرە بڕێک بەرزبێتەوە؛ چونکە کۆمپانیاکان ناچارن نرخی گەشتەکانیان بڕێک زیاد بکەن، تاوەکو تێچووی ئەو مامۆستایە ئاینییە پڕبکەنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە

لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی تەقەکرا و سێ کەس بریندار بوون

لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس دا ژمارەیەک چەکدار تەقە دەکەن بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن، سەرچاوەیەک لە پۆلیس بە رووداوی گوت: بریندارەکان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.