رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچن. دەشڵێت: "نزیکەی 75٪ـی گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە."
رۆژی پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت.
گوهدار محەممەد عەلی گوتی: "نزیکەی 75٪ی گەمارۆسازی ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە و پڕۆسەکە بە باشی و خێرایی بەڕێوەدەچێت."
رۆژی سەرژمێری لە 20ـی 11 دەستپێدەکات و ماوەی 20 رۆژ دەخایێنێت. رۆژانی یەکهم و دووهمی سەرژمێری، قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێندرێت، زانياريى گشتيى خێزانهكان وهردهگيرێت و رۆژانی دواتريش كارى سهرژمێرى به وهرگرتنى زانياريى ورد له خێزانهكان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم گەمارۆسازی و ژمارەلێدان، گوهدار محەممەد عەلی گوتی: "هەندێک کێشەی بچووکمان بۆ دروستبووە، ئەو مامۆستایانەی ئەم پڕۆسەیە بەرێوەدەبەن دەوامیان هەیە، ماوەیەکی دیاریکراوە دەتوانن کارەکانیان بکەن، خەڵک زۆربەی کات بەیانیان لە خەو هەڵناستێت، بەڵام بە گشتی پڕۆسەکە باش بەڕێوەدەچێت."
لە عێراق، لە 1ـی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 1-10-2024 دەستیپێکرد، ئەو سەرژمێرییە بۆ کۆمەڵێک مەبەست سوودی لێوەردەگیرێت، وەکو ژمارەی دانیشتووان، دهرخستنى دابهشبوونى خزمهتگوزارييه گشتييهكانى حكومهت وهک قوتابخانه، نهخۆشخانه، بنكهى تهندروستى، هتد... ههروهها بۆ دیاریکردنی بودجەی پارێزگاکان و دیاریکردنی کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانيش سوودى دهبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ