بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک: زیاتر لە 20 قوتابخانەمان سێ دەوامین

24-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، زیاتر لە 20 خوێندنگەی کوردی لە کەرکووک سێ دەوامیان تێدا دەکرێت، داوایان لە پارێزگاری کەرکووک کردووە، کێشەی خوێندنی کوردی چارەسەر بکات ئەوانیش بەڵێنیان پێداون.
 
رۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2024، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمیی باڵەخانەی قوتابخانە گرفتی سەرەکیی خوێندنی کوردییە لە پارێزگای کەرکووک، لە زۆربەی گەڕەکە کوردنشینەکان، بەهۆی نەبوونی باڵەخانەوە، قوتابخانەکان سێ دەوامیان تێدا دەکرێت."
 
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک گوتی: "ئیدارەی کەرکووک، هیچ گرنگیەک بە قوتابخانە کوردییەکان نادات، ئێستا پێویستمان بە 10 قوتابخانەی نوێیە، زیاتر لە 100 خوێندنگەش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، داوامان لە پارێزگای کەرکووک کردووە ئەم کێشانەمان بۆ چارەسەر بکات و بەڵێنیان پێداوین و چاوەرێی وەڵامی ئەوانین."
 
کامەران عەلی ئاماژەی بەوەدا سێ دەوامی خوێندنگە کوردییەکان کێشەی زۆری بۆ قوتابیان و مامۆستایان دروستکردووە، لە کاژێر 7:30 بەیانی بۆ 10:30 دەوامی یەکەم دەستپێدەکات، لە کاژێر10:30  بۆ 1:30 دەوامی دووەم دەستپێدەکات، دەوامی سێیەمیش لە 1:30ی دوای نیوەڕۆ بۆ 4:30ی ئێوارەیە.
 
قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن.
 
بەپێی داتایاکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، زیاتر لە 1000 قوتابی لە کەرکووک لەژێر سەرپەشتی و پەروەردەی زیاتر لە 10 هەزار مامۆستا لە 550 قوتابخانە و باخچەی ساوایاندا بە زمانی کوردی دەخوێنن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.