جووتیارانی کورد لە پەلکانە ترسیان هەیە پێش دروێنەکردن عەرەبی هاوردە دەخڵودانیان بسووتێنن

24-04-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
جووتیارێکی کورد لە پەلکانە. وێنە: رووداو
جووتیارێکی کورد لە پەلکانە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - پەلکانە

هێشتا هەمەر و سەربازی عێراقی هەر لە گوندی پەلکانە ماون؛ تەپوتۆزی نائارامیی رۆژانی رابردووش بە دۆخەکەوە دەبیندرێت. لەگەڵ سوپادا پۆلیسی عێراقیش براونەتە گوندەکە، بەڵام زۆربەی عەرەبە هاوردەکان کە هێندرابوونە ناوچەکە، وەکو جاران بەرچاو ناکەون.
 
یوسف محەممەد، موختاری گوندی پەلکانە لە شەڕەکەدا بریندار بوو، ئەو دەڵێت، "هاوردەکان بە پشتیوانیی هێزە عێراقییەکان دژایەتیی خەڵکی کورد دەکەن."
 
بەردی هاوردەکان بەر سەر و دەست و قاچی موختاری گوندی پەلکانە کەوتووە، ئەو لە کاتێکدا هێرشی کراوەتەسەر کە سوپا چووبوونە نێوبژییانەوە و دەڵێت، "دۆخەکە هێور بووەتەوە و هێزەکان تاڕادەیەک پەرش و بڵاوەیان پێکراوە. پۆلیسی خۆمان، سوپا کە هەرچەندە پاڵپشتیی ئەوان دەکەن، ئەگەر بێتو هەوڵێکی باش لە سەرەوە نەبێت، وابزانم دروێنەی ئەمساڵ وەکو دروێنەی ساڵانی 2019 و 2020ی لێدێت."
 
هاوردەکان هۆشداریان داوەتە جووتیارانی کورد کە ئەمساڵ رێگە نادەن کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن. مام سابیر لەدوای ئەو هۆشدارییەوە ئارامیی لێ بڕاوە و ترسی لەوەیە لەگەڵ وشکبوونەوەی دەخڵودان وەکو ساڵانی پێشوو بیسووتێنن، ئەو دەڵێت، "گەر هاوردەکان دەرنەکرێن، چارەسەری ئەم دەردە ناکرێت."
 
سابیر کەریم، خەڵکی پەلکانە دەڵێت، "ناهێڵن هیچ بکەین، ئەگەر بیرێک هەڵبکەین سوپا بە راکردن دێن و دەڵێن بیکوژێننەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسیش بەم سبەینێیە هات گوتی، هیچ ئاژاوە و ماژاوە مەگێڕن و بۆ خۆتان کڕ و بێدەنگ دابنیشن تاوەکو خودا لایەک بە لایەک دەکات."
 
کێشەی پەلکانە گەیشتووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، "بەرپرسانی عێراقمان ئاگادار کردەوە لە خراپیی مامەڵەی سوپا لە ناوچەکە."
 
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "بابەتی پەلکانە ناوبەناو سەرهەڵدەداتەوە، هۆکارێکی گەندەڵی بەشێک لە ئەفسەرەکانی سوپای عێراقە لەو سنوورە، ئەمەشم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق باس کرد، کە گەندەڵیی بەشێک لە ئەفسەرەکانی ناوچەکان وای کردووە کورد نیگەران بێت، زۆر جاریش بەوە تۆمەتبار دەکرێن بەشێکن لە کێشەکان و هاوکاریی هاوردەکان دەکەن."
 
هاوردەکان ماوەی پێنج ساڵە هەشت خانوویان لە پەلکانە داگیر کردووە، لەپاڵ ئەو هەشت خانوەوە دەیان خەڵکی دیکەیان هێناوەتە سنوورەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.