رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە باڵەخانە وێرانبووەکانی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، 22 بەڵێندەر دەستگیرکران.
داود گوڵ، پارێزگاری دیلۆک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی مەڕەش وێرانبوون رایگەیاند، بەهۆی رووخانی باڵەخانەکانی دیلۆک 22 بەڵێندەر دەستگیرکراون.
لە دوو بوومەلەرزە گەورەکەی مەڕەش کە رۆژی شەشی شوبات تۆمارکران، لە هەشت پارێزگای بەکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا وێرانکاری گەورە روویدا.
لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە باڵەخانە وێرانبووەکان بەردەوامن، داود گول، پارێزگاری دیلۆک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، جگە لە دەستگیرکردنی ئەو بەڵێندەرانە، گەڕان بەدوای 80 بەڵێندەر بەردەوامە کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ