لە دهۆک سێ ئامێری ATM شکێندران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا
یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا
A+ A-

رووداو هەولێر

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.

ئەمڕۆ شەممە، 23ـی تشرینی دووەم، حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەیانی دوو ئامێری ATM لەلای فلکەی کۆڕەک لە پارێزگای دهۆک شکێندراون، هۆکارەکەشی دیار نییە."
 
ئەو شوێنەی ئامێرەکانی لێ شکێندراون، دەکەونە سەنتەری دهۆک. پەیامنێری رووداو دەڵێت، "سەڕای هەبوونی 6 کامێرای چاودێری لەو شوێنە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کێ و بۆ وایکردووە."
 
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، "دوویان شاشەی سەرەوەیان بەشی خوێندنەوەی داتاکان هەمووی شکێندراوە و وردکراوە، بەڵام دانەیەکی دیکەش پلاستیکی لێوارەکانی شکێندراوە، نازاندرێت هەرسێکیان بەیەکەوە شکێندراون یاخود بەجیا."
 
لە کۆی شەش ئامێر، سێیان لەو شوێنە شکێندراون. پەیامنێری رووداو گوتی، "پەیوەندیمان بە تیمەکانی هەژماری من کردووە، بەڵام بێ وەڵام بوون، هێزە ئەمنییەکانیش هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە."
 
لە سەنتەری شاری دهۆک 22 ئامێری ATMـی راکێشانی مووچە لە هەژماری من هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.