رووداو دیجیتاڵ
تەرمی پیاوێک کە لە چلەکانی تەمەنیدایە، لەسەر رێگەی کەرکووک - هەولێر دۆزرایەوە. تەرمەکە ئاسەواری زیاتر لە پێنج گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
کەسێک ئەمشەو (23-11-2024) بنکەی پۆلیسی پردێی لە بوونی تەرمەکە ئاگادارکردووەتەوە، کە لە رۆخی رێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر فڕێداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەوپێش و لەسەر زانیاریی هاونیشتیمانییەکە، هێزەکانیان چوونەتە نێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵووڕ، "تەرمی کەسەکەیان لە رۆخی رێگەکە هەڵگرتووەتەوە، کە بە گوللـە کوژراوە و ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."
بەپێی ئەو ناسنامەی کەوتووەتە دەستی پۆلیس، کەسەکە ناوی (ع. ت.)ـە و تەمەنی 42 ساڵە، "ئاسەواری زیاتر لە پێنج گوللـەی بەجەستەوەیە."
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، تەرمی (ع. ت.) رەوانەی بەشی دادپزیشکی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ