رووداو دیجیتاڵ
بازاڕی گەنجان بۆ دووەم رۆژ لە شارۆچکەی عەینکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەردەوام بوو.
بازاڕەکە لە رۆژانی 22 و 23ـی 11ـی 2024، بەمەبەستی پشتگیریکردنی گەنجان و هاندانیان بۆ بەشداریکردنێکی چالاک لەنێو بازاڕدا کرابووەوە.
گەنجان لە بازاڕەکەدا کاری جۆراوجۆریان بۆ رەخسێنرا بۆ نیشاندانی توانا و کارەکانیان.
ئەم بازاڕە دەرفەتێک بوو بۆ فرۆشتنی کەلوپەلە ریسایکلکراوەکان، بەرهەمی گەنجە خاوەن بزنسە بچووکەکان، هەروەها نیشاندانی داهێنانە نوێیەکانیان لە بواری دروستکردنی خۆراکدا.
بەشێکی خاوەن مێزەکانی بازاڕەکە پێکهاتبوون لە دەرچوو و خوێنکاری زانکۆ و پەیمانگەکان، کڕیار و سەردانکەرانیش جگە لە هاونیشتمانییان، ژمارەیەکی زۆریان خەڵکی بیانی بوون.
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی بازاڕەکە بوو کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کاژێر 11:00 بۆ 19:00 بەردەوام بوو.