ئەمریکا پیرۆزبایی لە براوەی خەڵاتی جیهانیی شیفا گەردی دەکات

24-02-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن خەڵاتی شیفا گەردی ئەمریکا ئەروا دەیمن
A+ A-
رووداو- هەولێر

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا پیرۆزبایی لە پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێن دەکات بەبۆنەی بردنەوەی دووەمین خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی.
 
لە پیرۆزباییەکەی ستیڤ فەیگن کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا بۆ ئەروا دەیمن، پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێن هاتووە: "ئەروا ئەم خەڵاتەی لە ئەنجامی رووماڵکردنی بەردەوامی شەڕ لە سووریا و هەروەها وەك پێزانین بە ئازایەتی و گیانی مرۆڤایەتی لە کار و راپۆرتە هەواڵییەکانیدا وەرگرت". 
 
ئەروا دەیمن، پەیامنێری دەزگای میدیایی نێوداری ئەمریكی CNN و خاوەن نێوبانگێكی زۆر گەورەی جیهانییە، لەلایەن كۆمیتەی هەڵبژاردنی خەڵاتی جیهانیی شیفا گەردییەوە بە براوەی خەڵاتەكە لە ساڵی 2020 دیاریكرا. رۆژی 22/2/2020 لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكەدا، لەلایەن جینین پاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق و سەرۆكی UNAMI  خەڵاتی شیفا گەردی پێبەخشرا.
 
باوكی ئەروا دەیمن، جۆرج دەیمن خەڵكی ئەمریكایە، دایكی جومانە بەرازی دەیمن، خەڵكی سووریایە و كوردە. باوكی دایكی ناوی موحسین بەرازییە و لە ساڵی 1949 بووەتە سەرۆكوەزیرانی سووریا، بەڵام لە هەمان ساڵدا لە كودەتای سەربازیدا كوژرا. باوكی دایكی هەروەك لە پاشناوەكەیەوە دیارە، لە عەشیرەتی بەرازییە و لەشاری حەما لەدایكبووە. عەشیرەتی بەرازی، عەشیرەتێكی زۆر گەورەیە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان. ئەروا دەیمن خۆیشی باسی ئەوە دەكات كە ئەو لە دایكییەوە رەگێكی كوردە.
 
لەدوای شەهیدبوونی شیفا گەردی لە ساڵی2017 تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتێکی ساڵانە بەناوی شیفا گەردی دەداتە ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە بەرەکانی جەنگدا بوێرانە رووماڵی رووداوەکانیان کردووە. هەروەها یادی ئەو رۆژنامەنووسانە دەکرێتەوە کە لە رێی رۆژنامەنووسیدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان

لە هەرێمی کوردستان راهێنان بە 17 هەزار کەس دەکرێت بۆ سەرژمێری

16ـی تشرینی دووەم کاری مەیدانی دەستپێدەکات، بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام زانیارییەکان وەردەگرن، وەڵامی 70 پرسیار لە فۆڕمەکانیان تۆماردەکەن، 20 و 21 مانگ زانیارییەکان پشتڕاستدەکرێنەوە، لە دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21 ـی مانگ، هیچ کەسێک تۆمار ناکرێت.