پارەی ئەمساڵی مادەى 140 بەشی 22 هەزار ئاوارە دەکات

22-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

228 ملیار دینار لە بودجەى 2024 بۆ لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى 140 داندراوە کە بەشی قەرەبووکردنەوەى 22 هەزار ئاوارە دەکات، بەگوتەى پەرلەمانتارێکی کەرکووک "پارەکەى کەمە و بەشێکى ئاوارەى ناوەڕاست و باشوور دەیبەن." 
 
بەگوێرەى خشتەى بودجەى 2024، کە ئێستا لە پەرلەمانە، 228 ملیار و 750 ملیۆن دینار بۆ لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 تەرخان کراوە. سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "بڕى پارەى مادەى 140 کەمە، دەبێت زیاد بکرێت." 
 
هەر ئاوارەیەک کە مادەى 140 دەیگرێتەوە، وەک قەرەبووکردنەوە دەبێت 10 ملیۆن دینار وەربگرێت، هەر عەرەبێکى هاوردەش بگەڕێندرێتەوە دەبێت 20 ملیۆن دینارى پێ بدرێت.
 
ئەگەر ئەو بڕە پارەیە تەنیا بۆ ئاوارە تەرخان بکرێت، بەشی 22 هەزار و 879 ئاوارە دەکات، لەکاتێکدا بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى رووداو لە لیژنەى باڵاى مادەى 140 دەستى کەوتوون، زیاتر لە 42 هەزار ئاوارە لە کورد و تورکمان ماون، کە بە گوێرەى ئەو مادەیەى دەستوور قەرەبوو بکرێنەوە. 
 
لە هەشت مانگى دواى چالاککردنەوەى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140، لە ساڵى 2023ـوە تاوەکو ناوەڕاستى نیسانى رابردوو، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوور لەسەر بودجەى ئەو مادەیە قەرەبوو کراونەتەوە. سەباح حەبیب گوتى "پارەى مادەى 140 کەمە و بەشێکیشی هاووڵاتیانى ناوەڕاست و باشوور دەیبەن، ئەوە کێشەیە".   
 
ئەمساڵ 2700 چەکى قەرەبووکردنەوەى ئاوارەکان نێردراوە بۆ بەغدا و تاوەکو ئێستا 845 چەکیان گەڕێندراونەتەوە و دابەشکراون، لەکاتێکدا 575 چەکى قەرەبوو بۆ عەرەبە هاوردەکانى کەرکووک کراوە. 
 
بودجەى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 لە ساڵى 2023ـدا بە 200 ملیار دینار دیاریکرابوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.