گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: هاتنی گەشتیار بەلێشاو دەستیپێکردووە

21-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاتنی گەشتیار لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە "لێشاو" دەستیپێکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیاریان تۆمارکردووە.
 
رۆژی هەینی، 21ـی نیسانی 2023، ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەگوێرەی ئەوەی بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق سبەی یەکەم رۆژی جەژنیانە و ئەمڕۆ پشوویان دەستیپێکردووە، لە ئەمڕۆوە هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان بە لێشاو دەستیپێکردووە. لە دوو رۆژی رابردووشدا گەشتیار هەبوون، بەڵام ئەمڕۆ زیادیکردووە".
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتیشی، هاوئاهەنگییان لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش کردووە و لە بازگەکاندا بە کاتێکی "زۆر کەم" گەشتیاران بەڕێ دەکرێن و تیمەکانی گەشتوگوزاریش رێنوێنی دەدەنە گەشتیاران و لە هەندێک شوێن بە پێدانی شیرینی پێشوازییان لێدەکەن.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاریان تۆمارکردووە. گوتیشی: "سێ جۆر گەشتیارمان هەیە. گەشتیاری زۆرینە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە دێن؛ گەشتیاری دەرەوەی عێراقمان هەیە؛ گەشتیاری نێوخۆیی".
 
بەگوێرەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان.

پڕۆژەیەکی رووداو وەک یەکێک لە باشترینی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا خەڵاتکرا

دوای بردنەوەی خەڵاتی ستیڤیی جیهانی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو یەکێک لە باشترین دەستپێشخەرییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خەڵاتکرا.